جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی لوبنان دەستیپێكرد و بەپێی ئەنجامە بەراییەكان حزبوڵڵا شكستیهێناوە.
حزبوڵڵای لوبنانی یەكێكە لە ڕەوتە سەرەكییەكانی پرۆسەی سیاسیی لوبنان، ڕۆیتەرز دەڵێت، لە كاتێكدا هێشتا تەواوی دەنگەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی لوبنان جیانەكراونەتەوە، وادەردەكەوێت حزبوڵڵا زۆرینەی پەرلەمانیی لەدەستدابێت.
بەپێی سەرچاوەكە كە زانیاریی لە سێ لایەنی هاوپەیمانی حزبوڵڵاوە وەرگرتووە، لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی دوێنێ یەكشەممەی لوبنان-دا، ژمارەی دەنگەكانی حزبوڵڵا كە پارتێكی شیعیی ئەو وڵاتەیە كەمیانكردووە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئاشكرایكردووە كە ئەگەرێكی دوورە حزبوڵڵا و هاوپەیمانەكانی 64 كورسی لە كۆی 128 كورسییەكەی پەرلەمانی لوبنان بەدەستبهێنن.
پێشتر و لە هەڵبژاردنەكەی ساڵی 2018ی لوبنان-دا حزبوڵڵا و هاوپەیمانەكانی 71 كورسییان بەدەستهێنابوو.
بەهۆی قەیرانی دارایی لوبنانەوە كە بووەتەهۆی تەشەنەسەندنی هەژاری لەو وڵاتەدا و برسیبوونی خەڵكەكەی، دەنگدەران تووڕەن و بەپێی ڕاپرسییەكان “بێهیوابوون” لە پرۆسەی سیاسیی وڵاتەكەیان.