بەڕێوەبەریشیان تێدایە.. کارمەندانی ئەپڵ بە هۆکارێکی سەیر دەستلەکاردەکێشنەوە

بەڕێوەبەر و کارمەندانی کۆمپانیای ئەپڵ پەیام دەنێرن و دەستلەکاردەکێشنەوە، چونکە نایانەوێت بگەڕێنەوە سەر کار و خوازیارن بە “ئۆنلاین” و لە ماڵەوە کارەکانیان بکەن.

پاش دامرکانەوەی شاڵاوەکانی کۆرۆنا، کۆمپانیاکە داوای لە کارمەندەکانی کردووە بگەڕێنەوە شوێنکارەکانیان و چیدی لە ماڵەوە کارنەکەن، بەڵام بەشێکی کارمەندەکان لەم داوایە ڕازی نین و گروپێکی بەرەنگارییان پێکهێناوە بە ناوی “ئەپڵ پێکەوە”ـوە و داواکارییان ئەوەیە ڕێگەیان بدرێت لە ماڵی خۆیانەوە کارەکانیان بکەن.

گرووپەکە پەیامێکی کراوەیان ئاراستەی کارگێڕیی کۆمپانیاکە کردووە و تێیدا چەند هۆکارێکیان خستووەتەڕوو، کە بۆچی باشترە چیدی نەگەڕێنەوە شوێنی کار.

یەکێک لە هۆکارەکان قەرەباڵغیی ئەو شوێنانەیە کە لقەکانی کۆمپانیاکەیان لێن، وەک لۆس ئەنجلس و ناوچەی ئۆستن لە تێکساس، کە بەهۆی ترافیکەوە کاریگەریی خراپیان لەسەر ژیان و تواناکانی کارمەندان هەیە.

لە پەیامەکەدا ڕوونکراوەتەوە، یەکێک لە خاڵەکانی بەهێزیی بەرهەمەکانی ئەپڵ، وەک “ئای فۆن” و “ئای پاد”، ئەوەیە کارئاسانییەکی گەورەن بۆ کارمەندانێک کە بیانەوێت لە دوورەوە و بە ئۆنلاین کارەکانیان بەجێبگەیەنن، بەڵام بەرهەمهێنەری ئەم ئامێرانە خۆی لە بنەڕەتدا ناهێڵێت کارمەندەکانی لێیان سوودمەند ببن، بەوەی دەیانگێڕێتەوە سەر کار.

لە درێژەیی ئەم ناڕەزایەتییانەدا و لەژێر کاریگەریی ئەم گرووپەدا، چەندین کارمەند دەستیانلەکارکێشاوەتەوە.

بەپێی پێگەی “ڤێرج”، دیارترینی ئەوانەی بەم هۆیەوە ئەپڵ بەجێدەهێڵن، یان گودفێلۆ بەڕێوەبەری بەشی “فێربوونی میکانیکی”ـە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داهاتی بەناوبانگترین هونەرمەندی جیهانی بۆ نەخۆشخانەیەکی منداڵانی ئۆکرانیا تەرخاندەکرێت

کارێکی هونەریی هونەرمەندی ناسراو بە ناوی “بانکسی”ەوە، لە زیادکردنێکدا بە بڕەپارەیەکی زۆر دەفرۆشرێت و داهاتەکەشی بۆ نەخۆشخانەیەکی منداڵان…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: لە کاتی دووگیانیدا مێشکی ژنان لەڕووی قەبارەوە بچوک دەبێتەوە

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، لە ماوەی دووگیانییاندا، ماددەی خۆڵەمێشیی مێشکی ژنان کەمدەبێتەوە، ئەمەش وادەکات کەمێک لە قەبارەی مێشکیان بچوکببێتەوە.…
Total
0
Share