جارێكی دیكە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕاگیران

فڕۆكەخانەی سلێمانی

بەهۆی دووبارە دروستبوونەوەی خۆڵبارین، جارێكی دیكە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕاگیران.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایگەیاند، دووبارە دروستبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبـارین و کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ماوەی بینین، بۆتە ھۆی ئەوەی جارێکی دیكە گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕابگیرێت.

دەشڵێت، لەکاتی ئاسایی بوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە بەپێی خشتەی دیاریکراو گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.

بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆكەخانەكە ڕاگیران، بەر لەوەی جارێكی دیكە دەست بە گەشتەكان بكاتەوە.

پێشتر تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی کەشوهەوا و خۆڵبارینی زۆرەوە گەشتەکانیان تا کاتێکی نادیار ڕاگرتووە و کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیش پەیوەستە بە ئاسایی بوونەوەی کەشوهەواوە.

وتیشی، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین تاڕادەیەکی زۆر و ناسەلامەتیی گەشتەکان بڕیاری ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانمان داوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا لەبارەی كوشتنی خێزانە كوردەكە: چاوەڕوانین توركیا لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم ڕووداوە ناشرینە بكات

دەربارەی ڕووداوی كوشتنی حەوت ئەندامی خێزانێكی كورد، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، چاوەڕوان دەکەین تورکیا دڵنیایی بدات لێکۆڵینەوەیەکی…
زیاتر ببینە

فڕۆكەی توركی ئۆتۆمبێلێكی بۆردومانكرد كە هەوڵیدەدا هێرشبكاتەسەر سەربازگەی زیلكان

لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلێكەوە هەوڵدرا هێرشبكرێتەسەر سەربازگەی زیلكانی توركی لە باشیك، بەڵام فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركی ئۆتۆمبێلەكەیان بۆردومانكرد. كەمێك لەمەوبەر…
Total
0
Share