مباپێ و ڕیاڵ مەدرید گەیشتوون بە ڕێککەوتن

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بە ڕێککەوتنی سەرەتایی نێوان کیلیان مباپێ و یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکەن، وەک بەڵگەش ئاماژە بە لێدوانەکانی یاریزانەکە دەکەن.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاماژەی بە ڕێککەوتنی سەرەتایی نێوان ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید و لێپرسراوی کارەکانی کیلیان مباپێ کردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەستێرەکەی فەرەنسا بڕیاری کۆتایی داوە و بۆ وەرزی نوێ پەیوەندی بە یانەی شاهانەی مەدریدەوە دەکات.

لە لایەکی دیکەوە فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان ئاشکرای کردووە، کە ڕێککەوتنەکە بە پاداشتی 100 ملیۆن یورۆ کراوە، یاریزانەکەش ساڵانە مووچەی 25 ملیۆن یورۆ (بەبێ باج) لە مەدرید بەدەست دەهێنێت.

ئەم زانیارییانە هاوکاتن لەگەڵ لێدوانی مباپێ دوای هەڵبژاردنی وەک باشترین یاریزانی خولی فەرەنسا، کە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “بڕیاری کۆتاییم داوە، دوای 28ی مانگ هەموو شتێک ئاشکرا دەکەم.”

بابەتی پێشتر

گرنگترین سوودەکانی ماکیاژکردن

بابەتی دواتر

سەدر لە نەیارەكانی تووڕەیە<BR>عێراق-تان پڕكردووە لە دزی و ڕفاندن و كوشتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆڵه‌ندا و پۆرتوگال براوه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا بوون

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ یاریگاکانی ئه‌وروپا چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌کانی مۆندیال ئه‌نجامدران. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆکرانیا…
Total
0
Share