تایسن: مردنی دایکم باشترین شت بوو لە ژیانمدا ڕوویدا

مایک تاینسی ئەفسانە مردنی دایکی بەهۆکاری بەناوبانگبوونی لەقەڵەمدەدات

مایک تایسن، ئەفسانەی بۆکسێنی ئەمریکا و جیهان ڕایگەیاندووە، کە مردنی دایکی یەکێکبووە لە باشترین ئەو شتانەی لە ژیانیدا ڕوویداوە.

بۆکسێنەرە سەرکێشەکەی ئەمریکا لە زنجیرە چاوپێکەوتنەکانی “شای شای کلەب”ی تایبەت بە کەناڵی فۆکس، وتوویەتی، “دەمەوێت بزانن کە مردنی دایکم یەکێکبوو لە باشترین ئەو شتانەی لە ژیانمدا ڕوویدا، لەبەرئەوەی دایکم وەک منداڵ مامەڵەی لەگەڵدا دەکردم، ڕێگری لێدەکردم و نەیدەهێشت شەڕی سەرشەقامەکان بکەم، بەو جۆرە مەحاڵبوو بتوانم ببمە کەسێکی بەهێز و بەباشی بەرگری لە خۆم بکەم”.

هەروەها لە بارەی دیۆنتای وایڵدەری بۆکسێنەری هاونیشتیمانیەوە، دەڵیت، “نامەوێت تووشی دڵتەنگی و بێزاربوون ببێت، بەپێویستی دەزانم بەخێرایی ڕووبەڕووی بۆکسێنەرێکی تر ببێتەوە”.

لۆرنا سمیز، دایکی تایسن لە ساڵی 1992 کۆچی دوایی کرد لەکاتێکدا بۆکسێنەرەکە تەمەنی 16 ساڵ بوو، دوای سێ ساڵ لەو بەروارە، تایسن بووە یاریزانێکی پڕۆفیشناڵی بواری بۆکسێن و پێگەیەکی مێژوویی بەدەستهێنا.

بابەتی پێشتر

دایکی مباپێ دژی ئەوەیە بۆ ڕیاڵ مەدرید یاریبکات

بابەتی دواتر

خاوەنی ئارسیناڵ لەبارەی ئارتێتاوە بڕیارێکی یەکلاکەرەوەیداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share