پۆچیتینۆ بۆ ئیدارەی چێڵسی: ئەم یاریزانە چی دەکات لێرە؟

ماوریسیۆ پۆچیتینۆ، داوای لە بەڕێوەبەرانی یانەی چێڵسی کردووە جواو فیلێکس ڕەوانەی ئیسپانیا بکەنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “مارکا”، ماوریسیۆ پۆچیتینۆ بەر لەوەی ببێتە ڕاهێنەری چێڵسی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیەدا لەسەر چەند گۆڕانکارییەک ڕێککەوتووە، یەکێک لە داواکارییەکانیشی کەمکردنەوەی ژمارەی یاریزانان بووە لە (33)وە بۆ (21).

سەرچاوەکە نووسیویەتی، پۆچیتینۆ بە بەڕێوەبەرانی “بلوز”ی وتووە، “جواو فیلێکس چی دەکات لێرە؟ ڕەوانەی یانە هەمیشەییەکەی بکەنەوە کە ئەتلەتیکۆ مەدریدە.”

بڕیارەکەی “پۆچی” لە کاتێکدایە کە داوای بەردەوامبوونی کردووە لە خولی ئینگلتەرا، لە هەمان کاتدا ئەتلەتیکۆ مەدرید پلانی فرۆشتنی داڕشتووە و تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێکیان بەدەست نەگەیشتووە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر کەسێک لە پشت شەهیدکردنی موراد کانی کوردەییەوە بێت رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

نوێنەری ئینتەر و ڤێلانس لە مەدریدن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share