كەمێك لەمەوبەر لە ناوچەی پیشەسازی هەولێر كسێک برایەکی خۆی كوشت و هەڵات.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، لە ناوچەی پیشەسازیی هەولێر کەسێک لەلایەن برایەکییەوە كوژراوە.
باسی لەوەشکرد، ئەمە دووەمین حاڵەتە كە لە پارێزگاكە ڕووبدات، برایەك براكەی خۆی بكوژێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردووش لە ڕووداوەكەی خەباتدا برایەك براكەی خۆی كوشتبوو.