تەندروستیی کەرکوک: ئەم خۆڵبارینە هەڵگری ماددەیەکە دەبێتەهۆی جەڵتە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کەرکوک لەبارەی خۆڵبارینەوە هۆشداری لە بوونی ماددەیەکی مەترسیدار دەدات تێیدا کە هۆکارە بۆ چەندین کێشەی تەندروستی لەناویشیاندا تووشبوون بە جەڵتەی دڵ.

لە ڕاگەیەندراوێکدا تەندروستیی کەرکوک ئاشکرایکردووە، “ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی عێراقی گرتووەتەوە، هەڵگری ماددەی (pm2.5)  كە دەبێتە هۆكاری توشبوون بە جەڵتە، كاریگەرییەكەشی هاوشێوەی چەوری سیانی-یە و زیان بە خوێنبەرەكان دەگەیەنێت”.

تەندروستی داوا لەهاوڵاتییان دەكات تەنها لەكاتی پێویستدا بچنەدەرەوە، ڕێنماییشیان دەکات ڕەچاوی پۆشینی دەمامک بكەن، ئەوانەشی نەخۆشیی ڕەبوویان هەیە پەمپی تایبەت لەگەڵ خۆیان هەڵگرن و بە بەردەوام یئاویان پێبێت بۆ ڕێگری لەوشكبوونی قورگیان.

بەپێی ئاماری تەندروستیی کەرکوک، لە کاتژمێر 5:00ی بەیانیی ئەمڕۆوە 137 کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی حاڵەتی تەنگەنەفەسی بوون و سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جیاوازیی كاریگەرییەكانی ئۆمیكرۆن و گۆڕاوەكانی پێشوو لەسەر كەسانی ڤاكسیننەكراو ئاشكراكرا

توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەفریقای باشوور کاریگەرییەکانی ئۆمیکرۆن لەسەر ئەو کەسانە ‏دەخاتەڕوو کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، بەراورد بە كاریگەریی گۆڕاوەكانی…
زیاتر ببینە

هەڵکشانی توشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تەندروستیی سلێمانی ناچار بە دەرکردنی ڕێنمایی نوێ دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕێنمایی نوێی خۆپارێزیی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە و ڕایگەیاندووە ڕۆژ بە ڕۆژ ئامارەکان…
Total
0
Share