چاڤی ڕاهێنەری بەرشلۆنە جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی لەماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا ئامادەكارییەكانیان بۆ وەرزی نوێ دەستپێدەكەن.
وتیشی: بە پێی دۆخی دارایی تیپەكە، بڕیارە لەسەر داهاتووی یاریزانەكان و بازاڕی گواستنەوە دەدەین.
پوختەی قسەكانی چاڤی
– ئێمە دەمانویست یارییەكە ببەیبەوە بەڵام خیتافی بەشێوەیەكی باش فشاریكردو سەرمان
– كۆنتڕۆڵی یارییەكەمان كردبوو بەڵام لە بەردەم گۆڵ چالاك نەبوین
– داهاتوی ڕیكی پوچ لەسەر دۆخی دارایی یانەكە وەستاوە با بزانین چی دەبێت
– لەم دوو هەفتەیەدا قسە لەگەڵ هەموو یاریزانەكان دەكەم و لەسەر داهاتویان ڕێدەكەوین
– میمفیس توشی ئازار بووە بەڵام مەترسیدار نییە
– لە خولی ئیسپانیا نەمانتوانی ڕكابەری ڕیاڵ مەدرید بكەین و پلەی دووەم بەرزترین ئامانجمان بوو
– لە سەرجەم ڕكابەریەكانی ئەم وەرزە شكستمان هێنا
– ئەم هەفتەیە لەسەر دۆخی دارایی یانەكە بڕیار لەسەر گواستنەوەكان دەدەین