جێگرەوەی ڕامۆسە؟ ڕیاڵ مەدرید جگە لە ئالابا گرنگی بە بەرگریکارێکی ئیسپانی دەدات

بەڕیوبەرانی مەدرید هەوڵدەدەدن سەنتەری بەرگری ئیسپانیا لە مەدرید کۆبکەنەوە

سەرەڕای گرنگیدان بە داڤید ئالابای ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن، بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید چاویان بڕیوەتە یەکێک لە باشترین بەرگریکارە لاوەکانی لالیگا.

پاو تۆرێس، بەرگریکاری لاوی یانەی ڤیاڕیاڵ لەگەڵ سێرجیۆ ڕامۆس لە پێکهاتەی ئیسپانیا دووانەیەکی بەهێزیان پێکهێناوە، بە درێسی ژێرئاوگەڕە زەردەکانەوە لەم وەرزەدا وەک یەکێک لە باشترینەکان دەرکەوتووە.

یانەی ڤیاڕیاڵ داوای بڕی 50 ملیۆن یورۆ بەرانبەر بەرگریکارەکەی دەکات، بەڕێوەبەرانی مێرەنگی دەیانەوێت لە ڕێگەی پەیوەندییەکانیانەوە ئەو نرخە کەمتر بکەنەوە، سوود لەوە وەربگرن کە هاوینی ڕابردوو کوبۆی ژاپۆنییان بەبێ کێشە و بێبەرانبەر بەشێوەی خواستن ئاڕاستەی یانەکەی لا سیرامیکا کردووە.

ڕیاڵ مەدرید تاکە یانەی داواکاری تۆرێس نییە، بەڵکو لەسەر ڕاسپاردەی مایکڵ ئارتێتا یانەی ئارسیناڵ دەستی بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی کردووە.

پاو تۆرێس، بەرگریکاری یانەی ڤیاڕیاڵ لەم وەرزەدا یەکێکە لە باشترینەکانی لالیگا

پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید لەڕووی بەرگرییەوە گومانی گەورەی دروستکردووە، سێرجیۆ ڕامۆس تاوەکو ئێستا بۆندەکەی نوێنەکردووەتەوە و لە هاوینی 2021 کۆتاییدێت، ناچۆ فێرناندێز و ئیدێر میلیتاویش نەیانتوانیوە کەلێنە گەورەکان پڕبکەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕافائێل ڤاران ئاستی دابەزیوە و ئامادەش نییە ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات، هەموو ئەمانە فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوکارانی ناچارکردووە بەدوای یاریزانێکی سەنتەری بەرگری ناوازەدا بگەڕێن، تاوەکو ئێستاش تەنها ناوەکانی داڤید ئالابا و پاو تۆرێس لەنێو چوارچێوەی داواکارییەکاندا بوون.

بابەتی پێشتر

یاری و هەڵبژاردن بەیەکەوە؟! لالیگا داواکارییەکی یانەی بەرشلۆنە ڕەتدەکاتەوە

بابەتی دواتر

هەڕەشەكانی سەر ئاسایش و ئابوریی عێراق زیاتر دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share