سەدر: دەبین بە ئۆپۆزسیۆن و بڕیارێكی ترمان دەبێت

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، شكستهێنانی خۆی و هاوپەیمانەكانی لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد، “دەبین بە ئۆپۆزسیۆن”.
كەمێك لەمەوبەر، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، پەیامێكی لە تویتەر بڵاوكردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە شكۆمەندە بەوەی توانیویەتی “گەورەترین فراكسیۆن” پێكبهێنێت و پشت بە خۆی ببەستێت و نەبێت بە پاشكۆی لایەنی دەرەكی.
بەپێی وتەی سەدر، ڕووبەڕووی گوشاری ناوخۆیی و دەرەكی بووەتەوە و شكستیهێناوە لە پێكهێنانی حكومەت و دەڵێت، “بژاردەیەك ماوە دەبێت تاقیبكەینەوە، ئەویش بوون بە ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانییە بۆ ماوەیەك كە لە 30 ڕۆژ كەمترنەبێت”.
ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاندووە، “ئەگەر لایەنەكان بەوانەشەوە كە بوون بە هاوپەیمانمان توانییان حكومەتی نوێ پێكبهێنن ئەوا پیرۆزیان بێت، ئەگەرنا بڕیارێكی ترمان دەبێت و لە كاتی خۆیدا ئاشكرایدەكەین”.
بابەتی پێشتر

وەزارەتی پێشمەرگە: ئۆپەراسیۆنێك لە چیای قەرەچوغ ئەنجامدرا

بابەتی دواتر

دەڕوات یان دەمێنێتەوە؟ بایرن و لیڤاندۆڤسکی یاری بە یەکدی دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆفیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری ھەموو ئەو دەنگدەرانە دەکەنەوە کە لە ماوەی نێوان (2022⁄3⁄22)…
زیاتر ببینە

یەكێتی بڕیاریدا و دەنگدەدات

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە، دەنگ بە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك دەدەن. هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی…
Total
0
Share