دەڕوات یان دەمێنێتەوە؟ بایرن و لیڤاندۆڤسکی یاری بە یەکدی دەکەن

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکیی هێرشبەری یانەی بایرن میونشن ئامادە نییە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، لە بەرامبەردا سەرۆکی یانە مکوڕە لەسەر بەردەوامبوونی.

دوای یەکسانبوون بەرامبەر ڤۆلفسبۆرگ (2-2)، لیڤاندۆڤسکی بە “سپۆرت 1″ی ڕاگەیاندووە، “ئیدارەی یانەم ئاگادار کردووەتەوە کە بۆندەکەم نوێ ناکەمەوە، پێویستە بە چارەسەرێک بگەین.”

حەسەن ساڵحەمیدزیچ، بەڕێوەبەری وەرزشیی بایرن دەڵێت، “لیڤا پێی وتووین کە بۆندەکەی نوێ ناکاتەوە و دەیەوێت لە دەرەوەی ئەڵمانیا ئەزموونێکی دیکە تاقی بکاتەوە.”

سەرچاوەکانی وەک موندۆ دیپۆرتیڤۆ و بێلد سپۆرت پێیان وایە، هێرشبەرەکە ڕێککەوتنی زارەکی لەگەڵ بەرشلۆنەدا کردووە، دەیەوێت وەک ڕێزگرتنێک لە ماندووبوونی و بەبێ مەرج گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن هەڵبوەشێنێتەوە، پاشان لە مێرکاتۆی هاوینی 2022 بێبەرامبەر پەیوەندی بە زەبەلاحەکەی ئیسپانیاوە بکات.

هێربەرت هاینەر، سەرۆکی بایرن ڕایگەیاندووە، “یانەکەمان بە ڕۆیشتنی لیڤا قایل نابێت، چونکە یاریزانێکمان بەو ئاستە دەست ناکەوێت، مافی خۆیەتی گرێبەست نوێ نەکاتەوە، بەڵام ناچارە پابەندی ئەو گرێبەستە بێت کە لەگەڵ ئێمەدا واژۆی کردووە، دەتوانێت هاوینی 2023 بێبەرامبەر بڕوات، چونکە خۆی بێبەرامبەر پەیوەندی پێوە کردین.”

بە وەڵامەکاندا دەردەکەوێت کە جەمسەرەکان یاری بە یەکدی دەکەن، یاریزانەکە ڕێککەوتنی لەگەڵ یانەیەکی دیکە هەیە، بەڵام باڤارییەکان پێیان وایە تاوەکو هاوینی 2023 دەبێت بەردەوام بێت و لە هاوینی 2022 ڕێگەپێدراو نییە بڕوات.

بابەتی پێشتر

سەدر: دەبین بە ئۆپۆزسیۆن و بڕیارێكی ترمان دەبێت

بابەتی دواتر

مستەفا كازمی هێرشدەكاتە سەر دادگای فیدراڵی و بە پەكخەر ناوی دەبات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی دانوستاندن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کاربه‌ڕێکه‌ر ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، لیۆ مێسی ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ستافی کارگێڕی کاربه‌ڕێکه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ده‌رباره‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی موچه‌ دانوستاندن بکات.…
Total
0
Share