وردەكاریی كوژرانی یاریزانێكی عێراق ئاشكراكرا

پارێزەری حەیدەر عەبدولڕەزاق یاریزانی نێودەوڵەتیی عێراق، هۆكار و چۆنێتیی كوژرانی ناوبراو ئاشكرادەكات.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر حەیدەر عەبدولڕەزاق یاریزانی نێودەوڵەتیی پێشووی عێراق لە بەغداد كوژرا. حەیدەر كە بۆ چەندین تیپ و یانە لەوانە تیپی تۆپی پێی سلێمانی یاریكردووە، ڕووداوی كوشتنەكەی نادیاربوو، تەنها ئەوەندە ئاشكراكرابوو كە لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە بە سەختی لێیدراوە و مردووە.

ئوسامە عەدنان پارێزەری یاریزانەكە وردەكاریی ڕووداوەكەی ئاشكراكرد و دەڵێت، “حەیدەر یاریگایەكی فوتساڵی لە گەڕەكی قادسییەی بەغداد دروستكردبوو، كەسێكی ڕاسپاردبوو بۆ بەڕێوەبردنی یاریگاكە، بەڵام چەندین كێشەی لەگەڵ دانیشتووانی گەڕەكەكەدا دروستكردبوو”.

بەپێی وتەی پارێزەركە، كێشەكان تەشەنەیان سەندووە و یاریزانەكە بۆ چارەسەركردنیان سەردانی یاریگاكە و گەڕەكەكەی كردووە و ئەو كەسەی لە كارەكەی دوورخستووەتەوە كە یاریگاكەكەی بەڕێوەدەبرد، دواتر ئەو كەسە لەگەڵ براكانیدا پەلاماری حەیدەر عەبدولڕەزاق یاریزانی پێشووی عێراق-یان داوە و بە پێنج كەسەوە لێیانداوە.

ئوسامە عەدنان ئاشكرایكرد، یاریزانەكە بە سەختی برینداربووە و بەهۆی شكانی سەرییەوە دووچاری خوێنبەربوون بووە و دواتر گیانیلەدەستداوە.

وتیشی، یەكێك لە تۆمەتبارەكان دەستگیركراوە و هێزە ئەمنییەكان بەدوای چوار كەسەكەی تردا دەگەڕێن.

بابەتی پێشتر

لەبەردەم کارەساتێکی جیهانیداین.. ژمارەی مەترسیدار لەبارەی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن دەخرێتەڕوو

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێشھاتەکان چارەسەری نیشتمانی لە هەمووان دەخوازن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share