پەرلەمانتارێك: مەسرور بارزانی و حكومەتەكەی دوای ساڵێك بەڵێنەكانیان لەبارەی كێشەی زەوییەكانی 8ی حەسارۆكەوە جێبەجێنەكرد

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، مەسرور بارزانی و وەزارەتی شارەوانی و وەزارەتەكانی دیكە دوای ساڵێك لەبەڵێنەكانیان كێشەی زەوییەكانی 8ی حەسارۆكیان جێبەجێنەكرد.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ساڵێك لەمەوبەر مەسرور بارزانی، سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران، وەزارەتی‌ شارەوانی‌ و وەزارەتەكانی‌ دیكەی‌ ڕاسپارد بەپەلە كێشەی‌ زەوییەكانی‌ (8)ی‌ حەسارۆك لە شاری‌ هەولێر چارەسەربكەن‌ بە كاركردن بۆ ڕێگەپێدان بە هاوڵاتییان بە دروستكردنی‌ بینا و گەیاندنی‌ خزمەتگوزاریی‌، بەڵام دوای ساڵێك لەو بەڵێنە تا ئێستا نەڕێگە دراوە بە هاوڵاتییانی‌ خاوەن موڵك بە دروستكردنی‌ یەكەی نیستەجێبوون بۆ خۆیان، نە خزمەتگوزارییش گەیەنراوە بە زەوییەكانیان.

ئاشكرایكرد، بە نووسراوی‌ ژمارە 218  ئەمڕۆ یەكشەممە داوامانكرد وەزارەتی‌ شارەوانی‌ ڕوونكردنەوە بدات لەسەر ئەو ئەركانەی‌ لەسەر شانیانە و بەڵێنەكانی حكومەت، كە بۆچی‌ تا ئێستا هیچ یەكێك لە ئەركەكانیان بە ئەنجام نەگەیشتووە و هۆكار چییە و ڕێگرییەكان كامانەن؟

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت نزیكەی‌ 20 هەزار هاوڵاتی‌ كە زیاتر لە 15 ساڵە زەويیان بەسەردا دابەشكراوە، بەڵام تا ئێستا حكومەت هیچی‌ بۆ نەكردوون، لە كاتێكدا زەوییەكانیان دەكەونە ناو شاری‌ هەولێر و لە دەوروبەری‌ ئەو زەویيانە ژمارەیەكی‌ زۆر شاری نیشتەجێبوونن، كە زۆرینەیان گرانبەهان.

وتيشی‌، “بەردەوامی‌ ئەم دۆخە، ژیانی‌ ژمارەیەكی‌ زۆر هاوڵاتی‌ هەراسانكردووە، بەتایبەت ئەو خێزانە هەژارانەی‌ كە خاوەنی‌ هیچ شتێكی‌ دیكە نین جگەلە پارچە زەوییەك بۆ ئەوەی‌ بیكەنە خانوو و لە كرێچیەتی ڕزگاریان ببێت”.

بابەتی پێشتر

مێردمنداڵێك خنكا

بابەتی دواتر

هەرزانتربوونی نرخی بەنزین ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share