مێردمنداڵێك خنكا

قائیمقامی قەزای دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵە لە چەمی دێوانەی سەر بە بەنداوی دێوانە لە قەزای دەربەندیخان خنكا و تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كرا.

سلێمان سەعید، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان كە خوێندكاری قۆناغی 9ی بنەڕەتییە لە چەمی دێوانەی سەر بە بەنداوی دێوانە لە قەزای دەربەندیخان خنكاوە كە مەبەستی مەلەكردن لەگەڵ هاوڕێكانی سەردانی ئەو شوێنەیان كردووە.

ئاشكرایكرد، تەرمەكەی دۆزراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: کارمەندێکمان لەکاتی کارکردندا گیانیلەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو

کارمەندێكی وەزارەتی کارەبا لەکاتی کارکردندا گیانیلەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو. ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەکاتی…
Total
0
Share