هەرزانتربوونی نرخی بەنزین ڕاگەیەندرا

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی هەرزانتربوونی نرخی بەنزینی نۆڕماڵ لە چەند بەنزینخانەیەكی دەرەوەی شار دەدات و تەئكیددەكاتەوە بەنزینەكەیان لە پشكنیندا دەرچووە و گرفتی نییە.

لە چەند بەنزینخانەیەكی دەرەوەی شاری سلێمانی بەنزینی نۆڕماڵ بە كەمتر لە نرخی ناوشار دەفرۆشرێت لە چەند بەنزینخانەیەكی دەرەوەی شار یەك لیتر بەنزینی نۆڕماڵ بە 850 دینارە.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، نرخی بەنزینی نۆڕماڵ لە سەنتەری شاری سلێمانی بە 900 دینارە و نرخەكەی دانەبەزیوە.

ئاشكرایكرد، لە بەنزینخانەكانی دەرەوەی شاری سلێمانی بە هەرزانتر دەفرۆشرێت كەمتر فرۆشیان هەیە نرخەكەی هەرزانتر دەكرێت كڕیار بۆ خۆیان زیاد دەكەن.

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی دڵنیایدا، “ئەو بەنزینەی لە بەنزینخانەكانی دەرەوەی شاردا دەفرۆشرێن لەپشكنین دەرچوون و هیچ گرفتێكی نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی دەبێت ئەو یەكێتییە بێت كە چەندین ساڵە هەموو یەكێتییەكان و كوردستانیان ئاواتی بۆ دەخوازن

قوباد تاڵەبانی ئەندامی نوێی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی كۆتاییهاتنی سەركەوتووانەی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە…
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: هەرکاتێک هەڵبژاردنەکان نزیکدەبێتەوە کەرکوک لەسەر زاری هەندێک کەس شیرین دەبێت

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی رایگەیاند، هەرکاتێک هەڵبژاردنەکان نزیکدەبێتەوە، ئیدی کەرکوک لەسەر زاری هەندێک کەس زۆر شیرین دەبێت، هەر…
Total
0
Share