ڕێكخراوی داعش هێرشیكردەسەر خاڵێكی سەربازی لە كەركوك و لە هێرشێكی پێچەوانەدا سێ كەس كوژران.
هێرشەكەی داعش بۆسەر خاڵێكی لیوای دووی پۆلیسی فیدراڵی بووە لەنێوان داقوق و زغێتون و ڕووبەڕووی چەكداری لەنێوان هەردوولادا ڕوویداوە.
بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی، هاوكاتی ئەو هێرشە هێزە ئەمنییەكانی عێراق هێرشیانكردووەتەسەر مۆڵگەی چەكدارانی داعش لە دۆڵی ئەبو خەناجر لە كەركوك و دوو چەكداری داعش و كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان كوژراون.
ئاشكرایكردووە كە لە ئۆپەراسیۆنەكەدا دوو مۆڵگەی داعش خاپووركراون و دەستگیراوە بەسەر چەندین پارچە چەك و تەقەمەنیدا.