35 دۆنم زەویی ناو پڕۆژەی چاڤی لاند دەخرێتە زیادكردنی ئاشكراوە و دەفرۆشرێت، كارەكە لەلایەن تاپۆی سلێنمانییەوە ئەنجامدەدرێت، پێدەچێت بەهۆی نەدانەوەی قەرزەكانی سەر كۆمپانیای نالیاوە بێت بۆ حكومەت.
کوردۆ ئهفراسیاب إبراهیم، بهڕێوهبهری بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانوبەرەی دووەمى سلێمانی، دوو بانگەوازی بۆ فرۆشتنی دوو پارچە زەوی كردووە، كه یهكێكیان 26 دۆنم و ئهوی دیكهیان 9 دۆنمه و دهكهونه ناو پڕۆژهی چاڤیلاندهوه.
کوردۆ ئهفراسیاب، دوو بانگهوازی بۆ فرۆشتنی پارچه زهوییهكان بڵاوكردوهتهوه، له یهكهمیاندا ڕایگهیاندووه، بەڕێوەبەرایەتییهكهیان لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی 2022/5/25 هەڵدەستێت بە فرۆشتنی موڵکێك كردووە كە لە ڕەگەزی زەوییە و ڕووبەرەكەی زیاترە لە 9 دۆنم و دەکەوێتە ناو پرۆژەی چاڤیلاندەوە، خەمڵێنراوە بە نزیكەی 36 ملیار و 265 ملیۆن دینار.
له بانگهوازی دووهمیشدا هاتووه، ههمان ڕۆژ هەڵدەستێت بە فرۆشتنی موڵکێكی دیكە بە زیادكردنی ئاشکرا کە رەگەزەکەی زەوییە و ڕووبەرەکەی زیاترە لە 26 دۆنم و دەكەوێتە ناو پڕۆژەی چاڤیلاندەوە، خەمڵێنراوە بە نزیكەی 68 ملیار و 315 ملیۆن دینار.
پێدەچێت فرۆشتنەوەی ئەو زەوییانەی چاڤیلاند پەیوەندیی بە نەدانەوەی قەرزی سەر كۆمپانیای نالیاوە هەبێت بە حكومەت.