بزوێنەر و هەیکەلی مانچستەر یونایتد نوێ دەکرێتەوە

پەیوەندیکردنی ئێریک تین هاگ بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە، تەنها گۆڕانکاری نابێت کە لە ناوخۆی مانچستەر یونایتد ڕوودەدات، بەڵکو گۆڕانکاری لە چەندین پێگەی کارگێڕی-دا دەکرێت.

چەندین ساڵە یانەی مانچستەر یونایتد ڕووبەڕووی شکست بووەتەوە، چەندین گۆڕانکارییان لەسەر ئاستی ڕاهێنەراندا کردووە و تاوەکو ئەم ساتە سەرکەوتوو نەبوون لە گەڕانەوە بۆ نێو بازنەی ناسناوەکان، ئەوەش خاوەندارێتی یانەی ناچار کردووە لە هاوینی 2022 گۆڕانکاری ڕیشەیی بکات.

جگە لەوەی تین هاگ دەبێتە ڕاهێنەر و بزوێنەری نوێ، شەش پێگەی کارگێڕیی دیکە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، بە هۆیەوە وەرزی داهاتوو یونایتدێکی نوێ دەبینین.

ئەو بەڕێوەبەرانەی لە کارەکانیان لادەبرێن:

ئێد ودوارد (بەڕێوەبەری جێبەجێکار)

مات جەج (بەڕێوەبەری دانوستاندنکار و ڕاوێژکارە وەرزشییەکان)

مارسێل بوت (بەڕێوەبەری دۆزەرەوەی بەهرەکان لە جیهان)

جیم لولەر (بەرپرسی دۆزرەوەی بەهرەکان)

هیمین تساییۆ (بەڕێوەبەری ستراتیژ و وەبەرهێنانی کۆمپانیا)

پاتریک کۆیل (سەرۆکی ستافی کارگێڕی)

لە بەرامبەردا چاوەڕوان دەکرێت چەندین بەڕێوەبەری بەتوانای دیکە جێگەی ئەم ناوانە بگرێتەوە، لە نموونەی پاوڵ میچێل، ئەو شارەزایەی بەهرەکانی سادیۆ مانێ و هیۆنگ مین سۆنی دۆزییەوە.

بابەتی پێشتر

نرخەكانیان لە 100 ملیار دینار زیاترە.. 35 دۆنم زەویی چاڤی لاند دەخرێتە زیادكردنی ‏ئاشكراوە

بابەتی دواتر

لە هەژارییەوە بۆ پادشایەتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share