سلێمانی میوانداریی گەورەترین سیمپۆزیۆمی زانستی دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، زانکۆی سلێمانی میوانداریی سیمپۆزیۆمی زانستی و ئەکادیمیی تایبەت بە نایابترین توێژینەوە و پەیپەرە زانستییەکانی سەر ئاستی عێراق دەکات، کە بە گەورەترین و بەرفراوانترین رووداوی زانستی و ئەکادیمی دادەنرێت و ژمارەیەکی زۆر لە توێژینەوە و لێکۆڵینەوە زانستییەکانی تێیدا بەشدارن.

لە دەستپێکی سیمۆزیۆمەکەدا دکتۆر کۆسار محەمەد سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، ئامانجی کۆنفرانسەکە ناساندنی توێژەران و رێزلێنانیانە، داواشیان لێدەکەین بەردەوام بن لە توێژینەوەکانیان و باشترین هەوڵەکانیان لە بواری توێژینەوەی زانستیدا پێشکەشبکەن، کۆنفرانسەکە گەورەترین کاری زانستییە کە زانکۆکە میوانداری دەکات، بازدانێکی زانستییە لە بواری توێژینەوەی زانستیدا.

ئاماژەی بەوەشدا، باشترین توێژینەوه کەلەلایەن کۆلێژەکانی سەر به زانکۆ بەشدارەکان کاندیدکراوه له کۆنفرانسەکەدا بەشداری دەکات، لەمیانی کۆنفرانسەکەدا بەشداربووان پوختەیەکی کورتی لێکۆڵینەوەکانیان و سوودەکانی له کۆمەڵگادا دەخەنەڕوو، پاشان لەلایەن لیژنەیەکی زانستیی تایبەتمەند لە سەرجەم بەشەکانی کۆلێژەوە هەڵدەسەنگێندرێت.

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند کە کۆنفرانسەکە بە هاوکاریی رێکخراوی (کیسین) و زانکۆی سلێمانی و دەزگای سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت و گەورەترین رووداوە لەو رووەوە.

روونیشیکردەوە، “کۆنفرانسەکە یەکەم کۆنفرانسە لە جۆری خۆیدا کە لەسەر ئاستی وڵات رێکبخرێت لەرووی ئەو ئاستە زانستی و ئەکادیمییەی کە پیشاندەدرێت”.

ئاماژەی بە هەڵبژاردنی 10 لە لێکۆڵینەوەی زانستی هەرە بەرز و کەم تەمەنترین توێژەر و چالاکترین توێژەری ژن لەسەر ئاستی عێراق هەڵدەبژێردرێن، جگە لە رێزلێنان لە سەرجەم توێژەرە نایابەکان.

بابەتی پێشتر

لە دژی ئازادنەکردنی گوهدار زێباری مانگرتنی راگەیاند

بابەتی دواتر

ئاراوخۆ توشی پێکان بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share