هەرێمی كوردستان.. 269 كەسی تر توشی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 269 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون و پێنج توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا، ئەمڕۆ هەینی 5ی ئازار ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 269 كەسی تر توشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای هەولێر بووە كە 142 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا پێنج توشبووی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بەو پەتایە مردوون.”

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی 24 كاتژمێردا چاكبوونەتەوە، بریتییە لە 152 كەس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە 130 کەس سەردانی فریاکەوتنیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 130 کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەوە سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە.…
Total
0
Share