لە سبەینێوە دەوام دەكەنەوە
كێشەی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی چارەسەركرا

كێشەی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی چارەسەركرا و لە سبەینێوە دەست بە دەوامی ئاسایی دەكەنەوە و تاقیكردنەوەكانیش وەكوخۆی بەڕێوەدەچن.

د.پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە سبەینێوە بايكۆتی مامۆستایان و فەرمانبەران كۆتایی دێت و دەست بە دەوامی ئاسایی دەكەنەوە”.

ئاشكراشیكرد، بەپێی لیستی مووچە، كە حكومەت دیاریكردووە 25 مانگ مووچەی خوێندنی باڵا خەرجدەكرێت و بەڵێنیان پێدراوە مووچەكانیان لەكاتی خۆیدا پێبدرێت.

دەربارەی تاقیكردنەوەكانیش، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی جەختیكردەوە، تاقیكردنەوەكانیش هەر كۆلێژ و پەیمانگەیەك بەپێی پلانی خۆی ئەنجام دەدرێت.

د.پێشڕەو حەمەجان ئاشكراشیكرد، سبەینی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی خەرج دەكرێت.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر كەسێك تەقەی لە ماڵە خەزورانی كرد

بابەتی دواتر

بەغداد 200 ملیار دینارەكەی هەرێمی ڕەوانەكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەرکرا

قائیمقامی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت، “وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم پێی راگەیاندین کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەرکرا”. زانا رەحمان رەحیم، قائیمقامی…
Total
0
Share