رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای – کەلار دەربەندیخان نزیک گوندی لەواوان دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دوو ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندا سۆناتا و ئۆتۆمبێلێکی جۆری دۆج کە بە ئاراستەی کەلار هاتوون لە نزیک گوندی لەواوان پێکیانداداوە و بەهۆیەوە دوو کەس لە ئۆتۆمبێلی جۆری دۆج برینداربوون دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

ئاشکراشیکرد، تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان چۆن شوێنی پڕ دەکرێتەوە؟

 بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لەهەرێمی کوردستان ڕێوشوێنەکانی پڕکردنەوەی کورسی پەرلەمان لە ئەگەری دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارێک…
زیاتر ببینە

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌شه‌ناوخۆییه‌كان ته‌واوكران.. ده‌وامى زانكۆی سلێمانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

دواى چه‌ندین ڕۆژ كاركردن له‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانى زانكۆی سلێمانى دواجار كاره‌كانى ته‌واوكران و یەكشەممە خوێندن له‌ زانكۆكه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.…
Total
0
Share