کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەرکرا

قائیمقامی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت، “وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم پێی راگەیاندین کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەرکرا”.

زانا رەحمان رەحیم، قائیمقامی قەزای پێنجوێن، ئاماژەی بەوە کرد، “ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم، پێی ڕاگەیاندین کە بە بڕیاری وەزیری کارەبا کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەرکرا”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “بەمەرجێک چارەسەر دەکرێت سەرجەم ئەو زیادەڕەوییانەی کراونەتە سەر تۆڕەکانی کارەبای سنووری پێنجوێن لاببرێت لەلایەن لیژنەیەکەوە، هەروەها لە قۆناغی کۆتایی بەستنی پێوەری زیرەک لە هەرێمی کوردستاندا پێنجوێنیش پێوەری زیرەکی بۆ ببەسترێت چونکە پێوەرەکە میکانیزمێکە زامنی کارەبای 24 کاتژمێری دەکات لە سنووری قەزاکە بە شێوەیەکی یەکجاری و ڕیشەیی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بە زووترین كات بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر دەستپێدەكاتەوە

بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، تیمەكانمان لەسەر هێڵن كە بە زووترین كات بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر…
Total
0
Share