تۆمەتبارێكی داواكراو لە سلێمانی دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە فۆتۆ: پۆلیسی سلێمانی

تۆمەتبارێك لەناو بازاڕی سلێمانی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیركرا كە بەتۆمەتی كوشتن لەلایەن پۆلیسی كفری-یەوە داواكراوبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی فەرمانی گرتنی تۆمەتبارێك لە دادگای كفرییەوە گەیشتە پۆلیسی سلێمانی، هێزەكانیان لێكۆڵینەوەیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار (ك.ن.أ.) لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناو بازاڕ بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

تۆمەتبار لەلایەن لە بنكەی پۆلیسی كفری داواكراوبووە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی دەیڵێت.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان تۆمەتبار ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بەرامبەر هەڵوێستی جوامێرانەی مامۆستایان وەفادار دەبێت

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدینیۆ: لەبەر بارسا هاندەری لیڤەرپوڵم و بنزیمە شایەنی باڵۆن دۆرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share