بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بەرامبەر هەڵوێستی جوامێرانەی مامۆستایان وەفادار دەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵانی ڕابردوودا مامۆستایانی کوردستان بە دۆخێکی سەختی داراییدا تێپەڕین، بەڵام بە دڵسۆزی و پشوودرێژی خۆیان بەردەوامییان بە ڕەوتی خوێندن داوە، یەکێتی بەرامبەر ئەو هەڵوێستە جوامێرانەیە وەفادار دەبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بڵاوكردەوە و تیایدا وێڕای ئاراستەكردنی پیرۆزبایی گەرم بۆ مامۆستایان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەڕێزەوە یادی هەموو ئەو مامۆستا تێکۆشەر و ماندوونەناسانە دەکەینەوە کە ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان گێڕاوە لە مێژووی خەباتی سیاسیی گەلەکەمان و هاوشانی پێشمەرگە قارەمانەکان قوربانیی گەورەیان داوە لەپێناو خاکی کوردستان.

دەشڵێت، “مێژووی شکۆداری مامۆستایان لە پێشخستی ڕەوتی خوێندن و پەروەردەکردنی نەوە یەک لەدوای یەکەکانی کوردستان لەبیرناکەین و لەبەردەم ئەو مێژووە زێڕینەدا سەری ڕێز دادەنەوێنین”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتیشیدەكاتەوە، لە ساڵانی ڕابردوودا مامۆستایانی خۆشەویستی کوردستان بە دۆخێکی سەختی داراییدا تێپەڕین، بەڵام بە دڵسۆزی و پشوودرێژی خۆیان بەردەوامییان بە ڕەوتی خوێندن داوە و بەردەوامبوون لە پرۆسەی فێرکردن و دروستکردنی نەوەیەکی نوێخواز. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرامبەر ئەو هەڵوێستە جوامێرانەیە وەفادار دەبێت و “بەڵێنتان پێدەدەین هەموو هەوڵێک بدەین لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانتان”.

بابەتی پێشتر

دووەم گەورە بەرهەمهێنەری گەنم لە جیهاندا هەناردەكردنی قەدەغەدەكات

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێكی داواكراو لە سلێمانی دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share