ڕۆناڵدینیۆ: لەبەر بارسا هاندەری لیڤەرپوڵم و بنزیمە شایەنی باڵۆن دۆرە

ڕۆناڵدینیۆ لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی ڕیکلامکردندا بەشداری یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکات. لەو بارەیەوە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕادیۆ “ئاڕ ئێم سی” ئەنجام دەدات و بۆچوونەکانی خۆی ئاشکرا دەکات.

ڕیاڵ مەدرید یان لیڤەرپوڵ؟

“دوو تیپی باشن، یاریزانی زۆر باشیان هەیە، هیوای باشترینیان بۆ دەخوازم، ڕیاڵ مەدرید زۆر باشە، لەم وەرزەدا کارێکی نایاب دەکەن، بەڵام بەو پێیەی من بارسام خۆشدەوێت، هاندەری لیڤەرپوڵ دەبم (پێدەکەنێت).”

پاریس پێویستی بە گۆڕانکاری و نوێبوونەوەیە؟

“من تێناگەم، هەموو یاریزانە گەورەکان لەو یانەیەن و دەتەوێت هەموو شتێک بگۆڕیت؟ دەتەوێت چیت هەبێت؟ خراپترین یاریزانەکانی جیهان؟ (پێدەکەنێت)، دەبێت چاوەڕێ بکەین تا ئەوان لەم شێوازە نوێیەی ژیانکردن و یاریکردن لە پاریس تێدەگەن، ئەوەی تر دواتر هەنگاو بە هەنگاو خۆی دێت،. گونجاندن ڕوودەدات و شتەکان باشتر دەبن.”

نێیمار..

“نێیمار یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، ئەمساڵ چەندین پێکانی هەبووە، هەر کاتێک لە 100% ئاستی جەستەیی و تواناکانیدا بێت، بەڕاستی یاریزانێکی تایبەتە، وەک تیمیش بەکۆمەڵ لەگەڵ دی ماریا و مێسی هاوڕێی باشترین یاریزانەکانن، ئەگەر بەو یاریزانانە دڵخۆش نەبیت، کەواتە یاری بە کێ دەکەیت؟ ”

لەبارەی داهاتووی مباپێ-وە چی دەڵێت؟

“زۆرم خۆشدەوێت، گرنگترین شت ئەوەیە دڵخۆش بێت، ئەوەی تر بە شێوەیەکی ئاسایی دێت، ئەو دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان، داهاتووی بەندە بە خۆیەوە، چونکە خۆی بڕیار بدات لە کوێ یاری دەکات و دەیەوێت چی بکات.”

باڵۆن دۆر

“من بنزیمەم خۆشدەوێت. ئەو یاریزانە خەسڵەتەکانی ناوازەن، ئەوەی دەیکات تەنها ئەمڕۆ نییە، بەڵکو ماوەیەکی زۆرە بەو ئاستە بەرزەوە بەردەوامە، ئەم وەرزە شتەکان زۆر باش لەگەڵیدا بەڕێیان کردووە، بەڵێ هیوادارم زۆرترین نازناوی تاکەکەسی بە دەست بهێنێت.”

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێكی داواكراو لە سلێمانی دەستگیركرا

بابەتی دواتر

لوبنان یەكەم هەڵبژاردنی دوای تەقینەوەكەی بەیروت و هەرەسهێنانی دارایی ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share