پارێزەرێک لە دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر گیانیلەدەستدا

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر پارێزەرێک دۆخی تەندروستی تێکدەچێت وگیانلەدەستدەدات.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ” پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر پارێزەر هۆگر گەردی دۆخی تەندروستی تێکچووە و بەپەلە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “بەپێی زانیارییەکان پارێزەرەکە تووشی جەڵتەی مێشک بووە و بەو هۆیەشەوە گیانیلەدەستداوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share