كوتلەی توركمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە حكومەتی عێراق دەكات كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك كە لە ژێر كۆنترۆڵی هەرێمی كوردستاندایە بە زەبری هێز و یاسا بگەڕێندرێنەوە بۆ سەر ئیدارەی پارێزگای كەركوك.
بەپێی بەیاننامەیەكی كوتلەی توركمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تێیدا هاتووە، “بە هەموو شێوەیەك ئیدانەی دەستبەراگرتنی كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك دەكەین كە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە كۆنترۆڵكراون”.
لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، كوتلەی توركمانی داوا لە حكومەتی عێراق دەكات بە زەبری هێز و یاسا ئەو كێڵگە نەوتییانەكە كۆنترۆڵكراون بگەڕێنێتەوە بۆ سەر ئیدارەی پارێزگای كەركوك.
ئێوارەی ئەمڕۆ سەرچاوەیەك لە كۆمپانیا نەوتی باكوور بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هێزێكی سەر بە حكومەتی هەرێم دەستیان بەسەر دوو بیرە نەوت لە كێڵگەی بای حەسەن گرتووە.