شەڕێكی دیكە لە قەزای خەبات سەریهەڵدا

لەسەر كێشەی زەویوزار لە قەزای خەبات شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا، ئەمەش دوای شەڕەكەی شەوی ڕابردوو دێت كە كوژرانی پێنج كەسی لێكەوتەوە.

شایەتحاڵێك لە قەزای خەبات بە تۆڕی میدیای ئێستای ڕاگەیاند، (کەمێک پێش ئێستا) لە گەڕەکی هەرکییان لە نزیک مزگەوتی مەلاسەلیم هەرکی لە قەزای خەبات لەسەر کێشەی زەویوزار شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا.

وتیشی، “بریندار و کوژراو نیە، هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنەکە و چەند کەسێک دەستگیركران”.

بەپێی وتەی ئەو شایەتحاڵە هەردوو بنەماڵەكە تەقەیەكی زۆریان كردووە و ڕوونیكردەوە، کێشەکە كۆمەڵایەتییە و لەسەر زەویوزار بووە.

ئێوارەی دوێنێ-ش لە گوندی كەورەبەن-ی سەر بە قەزای خەباتی هەولێر شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا ‏سەریهەڵدا و بەهۆیەوە پێنج كەس كوژران و دووانی دیكەش برینداربوون.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: هەڵمەتی هاوکاریی خانەکانی نەوجەوانان و بەساڵاچووان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتی هاوکاریی خانەکانی نەوجەوانان و بەساڵاچووان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی…
Total
0
Share