نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغداد: 200 ملیاری دیکە رەوانەی هەرێم کرا

ئەمڕۆ 200 ملیار دیناری دیکە لە بەغدادەوە رەوانەی هەرێمی کوردستان کرا، ئەوە لە ماوەی هەفتەیەکدا 400 ملیار دینارە کە بەغداد رەوانەی هەرێمی کوردستانی کردووە بەمەبەستی دابەشکردنی مووچە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، فارس عیسا رایگەیاند، ئەمڕۆ 200 ملیار دیناری دیکە خراوەتەسەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لە هەفتەی رابردوودا بەغداد 200 ملیاری دیکەی رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد بەمەبەستی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران، بڕیارە مانگانە حکومەتی عێراق بڕی 400 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات تاوەکو پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە کۆتاییدێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەركی دەسەڵاتدارانی هەرێمە هەنگاوی كردەیی بۆ باشتركردنی گوزەرانی ئێزدییەكان بنێن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزدییەكان دەکات و جەختدەكاتەوە كە یەكێتی هەمیشە پشتیوان…
Total
0
Share