تەندروستیی جیهانی: ڤاکسینی سورێژە سەلامەتە و لەلایەن ئێمەوە پەسەندکراوە

سەرۆکی نوێنەرایەتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق جەختی لەوەکردەوە ئەو ڤاکسینی سورێژەیەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە میانی هەڵمەتی کوتانی منداڵانی خوێندنگەکاندا بەکاری دەهێنێت سەلامەتە و رەزامەندی لەسەر دراوە لەلایەن رێکخراوەکەوە.

جۆرج ئەلفرێد کی زیربۆ، سەرۆکی نوێنەرایەتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ”پاڵپشتی لە پلانی سیستمی تەندروستیی نیشتمانی دەکەین کە وەزارەتی تەندروستی پەسەندی کردووە، بە پێدانی ڤاکسینی سورێژە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست”.

دەشڵێت، ”رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی و هاوبەشەکانی دیکە، هەڵمەتێکی کوتان لە خوێندنگەکاندا دژی سورێژە جێبەجێ دەکات ئەوەش لەکاتێکدایە ژمارەی تووشبووانی ئەو نەخۆشیە زیادیکردووە”.

ئەو نوێنەرەی تەندروستیی جیهانی جەختیلەوە کردەوە، ”ئەو ڤاکسینەی لە پڕۆسەی کوتاندا بەکارهاتووە سەلامەتە و لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە پەسەندکراوە”.

پێشتر وەزارەتی تەندروستیی هەرێمیش رایگەیاندبوو، هەڵمەتی نیشتمانیی کوتان دژی نەخۆشیی سورێژە دەستپێدەکات و ماوەی 10 رۆژ دەخایەنێت و لە باخچەی ساوایان و خوێندنگە سەرەتاییەكان لە رێگەی سێ هەزار و 280 كارمەند، نزیکەی 873 هەزار و 191 منداڵ کوتانیان بۆ دەکرێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: سوورین لەسەر بۆچوونی خۆمان و دەبێت هەڵبژاردن بكرێت و لەوە زیاتر دوانەكەوێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیكرد لە ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و وەفدێكی یاوەری

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێروان شێروانی دەبوورێتەوە
زیندانییانی بادینان تووشی لاوازیی چاو و گورچیلە، خوێنبەربوون و ڤایرۆسی جگەر بوون

زیندانییانی بادینان لە دۆخی تەندروستیی دژواردان، بە وتەی سەرۆكی تیمی پارێزەرانیان بەشێكیان گورچیلەیان لاواز بووە، بەشێكیان چاویان و…
Total
0
Share