ڕیاڵ مەدرید سوپرایزی بۆ “ڤینی” ئامادە کردووە

یانەی ڕیاڵ مەدرید ئۆفەرێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆز جونیۆر ئامادە کردووە، بەهۆیەوە دەبێتە یەکێک لە گرانبەهاترینەکانی مەدرید و ئەوروپا.

پاڵپشت بەو زانیارییانەی لە ناوخۆی یانەی شاهانەوە ئاشکرا بووە، ئەنخێل سانچێزی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێکی نوێ دەخاتە بەردەست ڤینیسیۆز جونیۆر و لێپرسراوی کارەکانی.

گرێبەستەکە هاوشێوەی پاداشت کردنە بەرامبەر ئەو ئاستە بەرزەی لەم وەرزەدا پێشکەشی کردووە، هەروەها ئامادەش نەبووە تاوتوێی ئۆفەری یانەکانی لیڤەرپوڵ و چێڵسی و پاریس سان جێرمان بکات.

ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، بەپێی گرێبەستە نوێیەکە، مووچەی ساڵانەی یاریزانە هێرشبەرە ئەسمەرەکە لە چوار ملیۆن یورۆی ساڵانەوە بۆ 10 ملیۆن تاوەکو 2028 زیاد دەکرێت، هەروەها چەندین پاداشتی دارایی دیکەی لە حاڵەتی بوونی بە گۆڵکاری لالیگا، یاخود خولەکانی دیکەی ئەوروپا پێدەدرێت.

هەروەها نرخی شکاندنی گرێبەستەکەی لە 350 ملیۆن یورۆ بۆ ملیارێک یورۆ بەرز دەکرێتەوە، بەو هەنگاوەش ڕێگری لە یانە زەبەلاحەکانی دیکە دەکرێت بۆ ئەوەی هیچ هەوڵێک بۆ گواستنەوەی نەدەن.

بابەتی پێشتر

كۆمپانیای نەوتی باكوور: حكومەتی هەرێم لە ڕێگای هێزێكەوە دەستیگرت بەسەر دوو بیرە نەوتی كەركوكدا

بابەتی دواتر

شەڕ لە نێوان بریكارێكی سلێمان هەڵشۆیی و خاوەن قەرزێكیدا ڕوویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share