سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید: باشترین یاریزانەكانی جیهان لای ئێمەن

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید دڵخۆشی خۆی پیشاندا بۆ بردنەوەی ناسناوی ‏جامی سوپەری ئیسپانیا، دەڵێت، باشترین یاریزانەكانی جیهان لای ئەوانن.‏

پیرێز دوای یاریی كۆتایی جامی سوپەر، وتی، “ئەوەی ویستمان بەدەستهێنانی ناسناوەكە ‏بوو، ئەمە قۆناغێكی نوێیە لەگەڵ ڕاهێنەرێك و كۆمەڵێك بەرگریكاری نوێدا دەستمان ‏پێكردووە”، پێشیوایە ئەوان خاوەنی زۆرترین هاندەرن لە جیهاندا.‏

سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید كۆرتوای گۆڵپارێز و مۆدریچی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بە ‏باشترین لە پێگەكانی خۆیاندا ناوبرد.‏

پیرۆزبایی لە یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیاش كرد بۆ رێكخستنی پاڵەوانێتییەكە.‏

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ بە داواكارییەكانی سەڵاح ڕازی نییە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. ماوەی چوار ڕۆژە سێ كۆڵبەری کورد لەناو بەفردا بێسەروشوێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share