چاڤی شانازی بە بردنەوەی بەرشلۆنەوە دەكات

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە، شانازی دەكات كە بەو هەموو پێكان و تووشبوونی ‏كۆرۆنایەوە توانیویانە بردنەوە بەسەر ڕیاڵ مایۆركا بەدەستبهێنن.‏

چاڤی دەڵێت، “چەند جارێك داوای دواخستنی یارییەكەی مایۆركامان كرد، چونكە هەردوو ‏یانەكە بەدەست كۆرۆناوە دەیانناڵاند، بەڵام یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا داواكەی ‏ڕەتكردەوە”.‏

بەرشلۆنە بە گۆڵێك یارییەكەی بردەوە، بۆیە ڕاهێنەرەكەی بەرشلۆنە شانازی بە ‏بردنەوەكەیان دەكات و پێیوایە ناسنامەی خۆیان لەدەستنەداوە.‏

ستایشی ئاستبەرزیی شتیگن-ی گۆڵپارێزیشی كرد، كە ڕۆڵێكی گەورەی هەبووە لەوەی ‏بەرشلۆنە دەست بە بردنەوەكەوە بگرێت.‏

چاڤی هیوایخواست ئەم بردنەوەیە ببێتە خاڵی وەرچەرخان و بەهێزبوونەوەی بەرشلۆنە لە ‏قۆناغی دووەمی ڕكابەرییەكانی لالیگادا.‏

بەو بردنەوەیە بەرشلۆنە بە 31 خاڵ سەركەوت بۆ پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیی خولی ‏ئیسپانیا.‏

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ لوكاكۆ و تۆخێل كۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

كۆرۆنا پاریسی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند ڕیمۆنتادای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت تۆمارکرد

یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 18ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی زه‌ردپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
زیاتر ببینە

پێکانی کارڤاخال درێژەدەکێشێت

بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید، دانی کارڤاخال بەهۆی پێکانەوە دوو مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت. پۆرتاڵی “دیجیتاڵ بێرنابیۆ” ئاشکرایکردووە، لەڕووبەڕووبوونەوەی…
Total
0
Share