ڤێرشتاپن لەبارەی تیمی مێرسیدسەوە نهێنییەک ئاشکرادەکات

سەرەڕای کێبڕکێی توندی نێوان تیمەکانی ڕێدبوڵ و مێرسیدس لە بواری فۆرمولا 1، ئەندامانی تیمی مێرسیدس بە نامە و تەلەفۆن پیرۆزباییان لە ماکس ڤێرشتابنی شۆفێری هۆڵەندی کردووە.

ڤێرشتابن بە میدیاکانی هۆڵەندای ڕاگەیاندووە، “توتۆ وڵفی بەڕێوەبەری تیمی مێرسیدس بە نامە پیرۆزبایی لێکردم بەهۆی بەدەستهێنانی ناسناوی پاڵەوانێتیی جیهانەوە، پێیوتم کە شایستەی ناسناوەکە بووم، ئەوەش بۆ من زۆر شتێکی جوان بوو”.

هەروەها دەڵێت، “هامیڵتۆن بەشێوەیەکی گشتی وەرزشکارێکی مەزنە، خاوەنی حەوت ناسناوی جیهانە و ئەوەش وایکردووە هەست بە ئارامی بکات، ئەگەر ئەنجامەکە پێچەوانە بووایە منی خەمباردەکرد، لەبەرئەوەی من لە پێشوودا هەرگیز ناسناوەکەم بەدەستنەهێناوە، بەڵام هامیڵتن هاتەلام و پیرۆزبایی لێکردم، دەشمزانی کێبڕکێکە لە کۆتا خوولانەوەدا قورسبوو، بەڵام لەهەمان کاتدا ڕێزێکی بێپایانمان بەرامبەر بە یەکدی نیشانداوە”.

ڤێرشتاپن لە کۆتا پێشبڕکێی وەرزی 2021 – ئەبوزەبی، لە کۆتا خوولانەوەدا پێش هامیڵتن کەوت و ناسناوی پاڵەوانێتیی جیهانی یەکلاییکردەوە، کە ئەوەش یەکەمین ناسناوی جیهانە لە تەمەنی وەرزشیدا بەدەستیدەهێنێت، لەکاتێکدا هامیڵتن حەوت ناسناوی هەیە و بەبردنەوەی ناسناوێکی دیکە دەبێتە پاڵەوانی مێژوویی فۆرمولا 1 و مایکڵ شوماخەر تێدەپەڕێنێت.

بابەتی پێشتر

کوری لەبەردەم ڕیکۆردێکی مێژوویی (NBA)دا وەستاوە

بابەتی دواتر

ئێران ئامادەكاری بۆ هەناردەكردنی نەوت بۆ ئەوروپا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share