ئەو دانیشتنەی بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامیبدات دواخرا.
فەرمانگەی میدیایی ئەنجومەنەكە ڕایگەیاند، لەسەر داوای هەندێك لە فراكسیۆنەكان و، بۆ ڕاوێژی زیاتر بۆ بەئەنجامگەیاندنی یاسای پاڵپشتیی لەناكاوی ئاسایشی خۆراك و پەرەپێدان و پێویستی بە كاتی زیاتر، بڕیاردرا دانیشتنەكەی ڕۆژی شەممە دوابخرێت.
فەرمانگەكە وادەی دانیشتنە دواخراوەكەی ئاشكرانەكردووە.