ڕێكخراوی بەدر هەڕەشدەكات: ئەنجامی هەڵبژاردن وڵات بەرەو لەناوچوون دەبات

سەركردەیەكی ڕێكخراوی بەدر دەڵێت، ئەگەر ئەو ساختەكارییەی لە هەڵبژاردندا كراوە ڕاستنەكرێتەوە، وڵات بەرەو مەترسی و لەناوچوون دەڕوات.

محەمەد جاسم سەركردە لە ڕێكخراوی بەدر باڵی سەربازیی پارتی دەعوەی ئیسلامی ڕایگەیاند، داوا لە دادگای فیدراڵی و مەرجەعییەتی شیعەكان دەكەن بەر لە پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، داوای ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكانی هەڵبژاردن بكەن و ئەو كارە لەم دۆخە مەترسیدارەدا بووەتە پێویستیی قۆناغەكە.

بەپێی وتەی ئەو، ئەگەر ئەوە نەكرێت ئەوا وڵات بەرەو داخزانی مەترسیدار دەڕوات و ڕوو لە لەناوچوون دەكات.

جگە لە ڕەوتی سەدر كە موقتەدا سەدر سەرۆكایەتی دەكات، لایەنە شیعییەكانی تر ناڕازین لە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن و بانگەشەی ئەوە دەكەن كە ساختەكاری كراوە و ماوەی مانگێكە لە بەغداد خۆپیشاندان دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە بەغداد: ئەمڕۆ تەیف سامی واژوو لەسەر نووسراوی ناردنی مووچە دەکات

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداد رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان…
Total
0
Share