هێرشێك بە چەقۆ لەلایەن عێراقییەكەوە لە ئەڵمانیا گوماندەكرێت پاڵنەری ئیسلامی هەبێت

تەمەنی 31 ساڵە و لە ساڵی 2017ەوە خراوەتە ژێر چاودێری

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا لێكۆڵینەوە لە پاڵنەرەكانی ئەو هێرشە هەڕەمەكییە دەكەن كە بە چەقۆ لە یەكێك لە شەمەندەفەرەكانی شاری ئاخن لە ڕۆژئاوای وڵات ڕوویدا و گومانیش دەكەن پەڕگیریی ئیسلامی هۆكاری پەلامارەكە بێت.

هێرشەكە بەرەبەیانی دوێنێ هەینی ڕوویدا.

هێربەرت ڕۆیل وەزیری ناوخۆی ویلایەتی باكووری ڕاین-ویسنڤالیا ڕایگەیاند، تۆمەتبارەكە گەنجێكی لەدایكبوونی عێراق و تەمەن 31 ساڵە.

هێرشبەرەكە پێنج كەسی برینداركردووە، پاش ئەوەی بەشێوەیەكی هەڕەمەكی و بەئەنقەست چەقۆی لە یەكێكیان داوە.

بەرپرسە ئەڵمانییەكە وتیشی، تۆمەتبار و قوربانییەكان هیچ پەیوەندییەك لەنێوانیاندا نییە.

ئەوەشی وت، خودی تۆمەتبارەكەش برینداربووە، چوار لە برینداران گوازراونەتەوە نەخۆشخانە و هیچ یەكێكیان دۆخی ناسەقامگیر نییە.

تۆمەتبارەكە لە ساڵی 2017دا خراوەتە لیستی چاودێرییەوە بەهۆی گومانلێكردنی بە پەڕگیریی ئیسلامی، بەڵام لەوكاتەوە هیچ هەڵسوكەوتێكی نامۆی ئەنجامنەداوە، ڕۆیڵ وای وت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share