تاوانێکی سامناک.. بە هۆکارێکی سەیر سێ منداڵی خۆی کوشتووە

“تاوانێکی سامناک” لە شاری لۆس ئەنجلس-ی ئەمریکا ڕوویداوە و تێیدا دایکێکی 38 ساڵ بە هۆکارێکی سەیر 3 منداڵی خۆی کوشتووە.

بەپێی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی، کەسێک پەیوەندیی بە پۆلیسەوە کردووە و پێیڕاگەیاندوون، دراوسێکەیان ئەنگیلا داون فلۆرێس کە دایکی چوار منداڵە، کاتژمێر یەکی شەو بە مۆمێک و کتێبێکی ئینجیلەوە خۆیکردووە بە ماڵیاندا.

پۆلیس ڕاستەوخۆ ژنەکەیان بردووەتە نەخۆشخانە، بەڵام لە بەرەبەیاندا ئاگادارکراونەتەوە کەسێکی چەکدار لە ماڵی فلۆرێسدا بینراوە، بۆیە تیمێکیان چوونەتە جێگەکە و دەرکەوتووە، چەکدارەکە کوڕە 16 ساڵانەکەی فلۆرێسە.

هەروەها تیمەکەی پۆلیس تەرمی 3 منداڵیشیان لە ماڵەکەدا دۆزیوەتەوە، کە ناتالی (12  ساڵ)، کێڤین (10 ساڵ) و ناتان (8 ساڵ) بوون و لەلایەن دایکیانەوە کوژرابوون.

بەپێی سەرچاوەکان، ئەنگیلا داون فلۆرێس لە دادگا دانی بەوەدا ناوە کە “وایزانیوە سێ منداڵەکەی جنۆکە چووەتە لەشیانەوە”، بۆیە کوشتوونی و بە گوتەی خۆی، کوڕە 16 ساڵانەکەشی لەو تاوانەدا یارمەتیدەری بووە، بەڵام کوڕەکەی ئەو تۆمەتەی ڕەتکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

شەش كەس بەتۆمەتی شەڕ و تەقەكردن دەستگیركران

بابەتی دواتر

هەولێر.. لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی پێنج كەس كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share