شەش كەس بەتۆمەتی شەڕ و تەقەكردن دەستگیركران

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە شەش كەس بەتۆمەتی شەڕ و تەقەكردن لە كافتریایەكدا دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەناو کافتریایەکدا شەڕ دەبێت و دەنگی تەقە دەبیسترێت، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بنکەی پۆلیسی بەختیاری گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە شەش تۆمەتبار دەستگیركران، لەگەڵ دەستبەسەراگرتنی چوار ئوتومبێل کە بەتۆمەتباران بووە، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی دەیڵێت و ئاماژەی بەوەشكردووە كە دەستیشگیراوە بەسەر چەکێکدا لە جۆری دەمانچە.

لەئێستادا تۆمەتباران بەناوەکانی (ب.ڕ.ع. لەدایکبووی 1991، ب.ڕ.ع. لەدایکبووی 1996، د.ع.ح. لەدایکبووی 1998، ڕ.ڕ.ع. لەدایکبووی 1989، ڕ.م.ص. لەدایکبووی 1996 و ش.ف.ج. لەدایکبووی 1998) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانى كوردستان: له‌ ساڵى ڕابردوو 20 پرۆژه‌یاسا په‌سه‌ندكراون

په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماری كار و چالاكییه‌كانی دوو وه‌رزی كۆبونه‌وه‌كانی ساڵی ڕابردووى بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش، له‌ماوه‌یه‌دا 12 بابه‌تی…
Total
0
Share