شەڕێكی بە كۆمەڵ لە لەندەن “شمشێر و شوشە”ی تیادا بەكارهێندراوە

لە شەرێكی بە كۆمەڵدا لە لەندەن، 40 كەس بە شمشێر و شووشە شەڕیان كردووە و پۆلیس كۆتایی بە شەڕەكە هێناوە و دوو كەسی دەستگیر كردووە.

بەگوێرەی هەواڵێكی دەیلی مەیلی بەریتانی، ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی كانونی دووەم، پۆلیسی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ئاگادار كراوەتە لە شەڕێكی بە كۆمەڵ لە ناوچەیەكی ڕۆژئاوای ئەو شارە.

كاتێك پۆلیس چووەتە شوێنی شەڕەكە دەركەوتووە، 40 پیاو بە شمشێر و شووشەوە ڕوبەڕووی یەك بوونەتەوە.

پۆلیس ئاشكرایكردووە، پاش كۆتاییهێنان بەو “شەڕە ترسناكە”، دوو كەسیان دەستگیركردووە.

دەیلی مەیل ئاماژەی بەوەشكردووە، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی لەو شەڕە دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share