بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیكرد لە ئیلبروس كوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق
لە دیدارێكدا شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ و ئەمین بابەشێخ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان ئامادەیبوون گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئەمڕۆی عێراق و هەرێم و كێشە سیاسییەكانەوە كرا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی خۆی سەبارەت بەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی لە عێراق دروستبووە ڕاگەیاند و وتی، “لەسەرەتاوە یەكێتی لەگەڵ لێكتێگەیشتن و تەوافوقی سیاسی بووە و چونكە دۆخی ئەمڕۆی عێراق بەجۆرێكە نابێت هیچ هێز و لایەنێك پەراوێزبخرێن. ناكرێت بەناوی زۆرینەوە وڵات بەرەو ئاقارێكی خراپ ببرێت و هەموو هەوڵێكیش لە دەرەوەی ئەم ئیرادە نیشتمانییە بێئەنجام دەبێت”.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوە كرد، تاوەكو ئێستا كات ماوە بۆ گفتوگۆ، دەبێت لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی ڕاستەقینە كێشەكان چارەسەر بكەین و حكومەتێكی خزمەتگوزار پێكبهێنین كە وڵات بەرەو سەقامگیری سیاسی، ئابوری و كۆمەڵایەتی ببات. ئەمەش ئامانجی ئێمە بووە و هەموو هەوڵەكانمان لەو پێناوەدا بووە.
هەر لە دیدارەكەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەكان كرایەوە بە جۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوولا بكات.