براوەكانی خەڵاتی زێرینی بلە ڕاگەیەندران

ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتی زێڕینی بلە لە سلێمانی بەڕێوەچوو هەشت خەڵات دابەشكران و چەند ڕاپۆرتێكی دۆكیۆمێنتاری لەسەر ژیاننامەی براوەكان نمایشكران.

ئاماژە بەوە كرا، خەڵاتی بلە بۆ دامەزراوەكان بەخشرا بە مۆزەخانەی ئەمنەسوورەكە كە ئاكۆ غەریب سەرپەرشتی دەكات

‎خەڵاتی بلە بۆ هونەرمەندی نموونەیی بەخشرا بە هونەرمەند بەدیعە دارتاش.

‎خەڵاتی سێیەم ئەكادیمستێكی نموونەیی دكتۆر سەعد ‎بەشیر ئەسكەندەر.

‎خەڵاتی چوارەم بۆ گۆرانیبێژی نموونەیی درایە جەمیلە جەمیلی كوردی ئەرمەنی.

خەڵاتی پێنجەم بۆ وەرگێڕی نموونەیی بەخشرا بە سەڵاحەدین ئاشتی دانیشتووی شاری مەهاباد.

نەسرین ئەحمەد عەبدوڵڵا خەڵاتی نموونەیی ژنی وەرگرت كەیەكێك بوو لە دامەزرێنەرانی یەكینەكانی پاراستنی گەل”هەپەكە”.

خەڵاتی نموونەیی بلە بۆ گۆرانیبێژی نموونەیی بەخشرا بە شەهرامی نازری.

سەڵاحەدین دەمیرتاش خەڵاتی زێڕینی بلەی وەك سیاسییەكی ئاشتیخواز وەرگرت.

بابەتی پێشتر

مەریوان نەقشبەندی: لەبری قەدەغەکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بیكەن

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناكرێت بەناوی زۆرینەوە وڵات بەرەو ئاقارێكی خراپ ببرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share