لە سلێمانی سێ کەس بە دراوی ساختەوە دەستگیرکران

هێزێكی پۆلیسی 104 لە هەرێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی بە دراوی ساختەوە راگەیاند کە بە نیازبوون لە ناوبازاڕی سلێمانی ساغیبکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ساختەکاری چاودێری خرایە سەر سێ تۆمەتبار لەناو بازاڕی شاری سلێمانی، دەرکەوت کە بڕێک پارەی ساختەیان پێیە و بەنیازن ساغی بکەنەوە، بۆیە دەستبەجێ لەلایەن مەفرەزەکانەوە دەستگیرکران”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمەتبارەکان لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا بڕی 19 هەزار و 500 دۆلاری ئەمریکی ساختەیان پێبووە و دەستی بەسەرداگیراوە”.

ئاشکراشیکرد، “لەئێستادا هەر سێ تۆمەتبارەکە بە بڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە شۆڕشە گەورەکەى دەستپێکرد

بابەتی دواتر

تەم بووە هۆی پێکدادانی 200 ئۆتۆمبێل

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share