سلێمانی.. بریندارێكی ڕوداوه‌كه‌ى ڕانیه‌ گیانى له‌ده‌ستدا

ئێوارەی پێنجشەممە 5ی تشرینی دووەم، ڕداوێکی هاتوچۆ لە نزیک پردی هیزۆپ لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕویدا، بووەهۆی گیانلەدەستدانی چوار هاوڵاتی و برینداربوونی چواری تر.

دواتر و لە درەنگانی شەودا، یه‌كێكی تر لە بریندارانی ڕوداوەكە كە كچێكی تەمەن 10 ساڵانە، لە نەخۆشخانەیەكی سلێمانى به‌هۆى سه‌ختیى برینه‌كانییه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدا.
پێشتر لەو ڕوداوەی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دا، چوار كەس گیانیان لەدەستدابوو كە باوك و نه‌نك و باپیرى كچە منداڵەكە بوون، لەگەڵ گیان له‌ده‌ستدانى گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 23 ساڵ.
هەمان ڕۆژ لەسەر ڕێگای پشتێنەی کەلار، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیلەوە پێنج کەس برینداربوون كە دووان لە بریندارەکان منداڵ بوون.
لە ڕوداوێکی دیکەی هاتوچۆدا له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای پێنجوێن – سەیدسادق، شەش كەس برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور راگەیەندراوێکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی بۆریی عێراق-تورکیاوە راگەیاند. ئەپیکور…
زیاتر ببینە

گۆڕان بۆ یەکێتی: با پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان وەڵامی پێداویستییەکانی خەڵک بێت

بزوتنەوەی گۆڕان بە بۆنەی 46 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی ئاراستەی ئەو حزبەکردووە، هیوادارە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان…
Total
0
Share