بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشبینیدەكرێـت وشكەساڵیی تۆقێنەر ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات و دەڵێت، “بەهۆی گۆڕانكاری لە كەشوهەوا زۆر كات لافاو دروستدەبێت كە زیانی زیاترە و پێویستە خۆمان بۆ وشكەساڵیی سەخت ئامادەبكەین”.
دكتۆر كاروان سەباح، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگەیاند، پێویستە خۆمان ئامادەبكەین بۆ وشكەساڵییەكی سەخت و پێشبینیدەكرێت بەهۆی گۆڕانكاری لە كەشوهەوا 60 % ی ئاوی سەرزەوی لە هەرێمی كوردستان كەمببێتەوە.
ئاشكرایكرد، مەترسییەكی دیكە كە ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە كەمبوونەوەی بارانبارینە كە لەماوەی مانگێدا پێشتر باریوە ئێستا لە ماوەی دوو ڕۆژدا بارانی بەخوڕ دەبارێت و زەوی ناتوانێت هەمووی بەیەكەوە وەربگرێت و ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی كەمدەكات.
بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم هۆشداریدا وتی، “پێشبینیدەكرێـت وشكەساڵیی تۆقێنەر ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات”.