فەیسبووك چەندین پەیجی كوردستان و عێراق دادەخات

بەكارهێنەرێكی فەیسبووك – وێنە، ئەی ئێف پی

كۆمپانیای مێتا (فەیسبووك) چەندین ڕێكاری نوێ دەگرێتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەواڵی ساختە و چاوەڕواندەكرێت چەندین لاپەڕەی میدیایی دابخرێن.

ناوەندی دیجیتاڵ میدیای عێراقی “DMC” ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشكرایكرد، پێوەرە نوێیەكانی فەیسبووك بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوكردنەوەی هەواڵی ساختە كارابوون و هۆشداری دەدات بە ئاژانس و كەناڵەكانی میدیای عێراقی لەوەی ئاگاداری هەواڵی ساختە بن.

گۆڕانكارییەكی سەرنجڕاكێشی فەیسبووك ئەوەیە، بەكارهێنەری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە بەرلەوەی ڵایكی هەر پۆستێك بكات، فەیسبووك ئاگاداری دەكاتەوە لەوەی ئەو لاپەڕەیە هەواڵی ساختەی بڵاوكردووەتەوە.

یەكێكی تر لە ڕێكارەكانی فەیسبووك، ئاگاداركردنەوەی ئەو پەیجانەیە كە هەواڵی ساختە بڵاودەكەنەوە بەوەی ئەگەر لەو كارانەیان بەردەوامببن، ئەوا سزادەدرێن بە كەمكردنەوەی بینینی پۆستەكانیان و نەگەیشتنیان بە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە و تەنانەت داخستنیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گوێی لێبگرە.. دەنگێک لە بۆشایی ئاسمانەوە کە 250 ملیۆن ساڵی تیشکی لێمانەوە دوورە

لە دوایین هەوڵەکانی بەرەوپیشچوونی زانستی گەردوونناسیدا، ئاژانسی ناسای ئەمریکی دەنگێکی لە بۆشایی ئاسمانەوە تۆمارکردووە، کە دەنگەکە لە “کونە…
زیاتر ببینە

بەهۆی بەكارهێنانی بۆمبی ڕاستەقینەوە لە وێنەگرتندا هونەرمەندێك و وێنەگرێك برینداربوون

هونەرمەندێكی میسری لەكاتی وێنەگرتنی كارێكی هونەریدا بۆمبی ڕاستەقینەی بەكارهێناوە و بەوهۆیەوە خۆی و وێنەگرەكەی بە سەختی برینداربوون. محەمەد…
Total
0
Share