بانکی چەرموو لە قەزای چەمچەماڵ، چەند شوێن و توێژێك ئاگاداردەکاتەوە کە ڕۆژانی هەینی و شەممە دەوام لە بانكەكە بەردەوام دەبێت و مووچە دابەشدەكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بانکی چەرموو لە قەزای چەمچەماڵ ئاگادارینامەیەكی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكردووە، سبەینێ هەینی و ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە بانكەكە دەوام ئاسایی دەبێت و مووچە دابەشدەكرێت.
ئەو توێژ و شوێنانەی ڕۆژانی هەینی و شەممە مووچەكانیان دابەشدەکرێن:
٭ ڕۆژی هەینی فەوجی (دوو و سێ) لە لیوای (1)ی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان پێدەدرێت.
٭ ڕۆژی شەممە فەوجی (یەک)، بارەگای لیوا، زیادەی میلاک مووچەیان پێدەدرێت.