ڕ‌وونكردنەوەیەك لەبارەی دەستبەراگرتنی مۆلیدەكەی گەڕەكی خانەقا بڵاودەكرێتەوە

پارێزگای هەولێر ڕەتیدەكاتەوە مافی خاوەندارێتی لە خاوەن مۆلیدەیەكی گەڕەكی خانەقا زەوتكرابێت و مۆلیدەكەی لێداگیركرابێت و جەختدەكاتەوە، ئەو كەسە پێشتر چەندین سكاڵای یاسایی لەسەر تۆماركراوە و كەسێكی سەرەڕۆ و یاساشكێنە، لای ئێمەش 400 ماڵە هەژاری گەڕەكێك لەكەسێكی سەرەڕۆ و یاساشكێن گرنگترە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر تێیدا هاتووە، “دوای ئەوەی كەسێك گوایە مۆلیدەكەی لە گەڕەكی خانەقا كە گەڕەكێكی هەژارنشینی شاری هەولێرە لێی داگیركراوە و مافی خاوەندارێتی پێشێلكراوە، ئەو قسەی كە كەسە باسی لێوەدەكات بڕو بوختانە و دوورە لەڕاستییەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كەسە پێشتر كارپێكەری مولیدەی ئەو گەڕەكە بووە، چەندینجار بەهۆی سەرپێچی و نەدانی كارەبا و بڕینی كارەبا لەسەر هاوڵاتییان و دروستكردنی گرفتی زۆر بۆیان، لەلایەن هاوڵاتییانی ئەو گەڕەكە سەدان سكاڵای لەسەر تۆماركراوە و لەلایەن لیژنە و ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلیەكانی شاری هەولێر و قائیمقامیەتی ناوەند چەندینجار ئاگاداركراوەتەوە و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و بەڵێنامەی لێوەرگیراوە كە جارێكی دیكە دووبارەیان نەكاتەوە، بەڵام سوودی نەبوە و نەك دووبارە و بگرە چەندان بارەی كردووەتەوە و بەهیچ شێوەیەك پابەندی بڕیار و ڕێنماییەكان و دەستەبەركردنی مافی هاووڵاتیان نەبووە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ” ئەو كەسە جگە لەوەی خۆی كەسێكی سەرەڕۆ و یاساشكێنە، چەندینجاری دیكە لەلایەن دادگاوە بەبڕیاری دادوەر و بە تۆمەتی دیكە دەستگیركراوە، هەربۆیە لە ئێستادا مۆلیدەكەی گەڕەكی خانەقا لەلایەن لیژنە و ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەكانی شاری هەولێر بەڕێوەدەبرێت”.

پارێزگای هەولێر جەختدەكاتەوە، “لەلای ئێمە 400 ماڵە هەژاری گەڕەكێك لەكەسێكی سەرەڕۆ و یاساشكێن گرنگترن كە هەمیشە مایەی سەرئێشە و نانەوەی گرفت بووە بۆ هاوڵاتییانی ئەم گەڕەكە و لیژنە و ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەكانی شاری هەولێر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دوای كۆبوونەوەكەی شەوی رابردووی بەغداد بە ئامادەبوونی سەرۆك بافڵ بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینارەكە دراوە

سەردانە چاوەڕواننەكراوەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ بەغداد كە وابڕیارە سبەینێ ئەنجامی بدات لە كاتێكدايە كە بافڵ جەلال…
Total
0
Share